چاڤی نهێنی رۆژە ناخۆشەکەی بەرشەلۆنە ئاشکرادەکات

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی سەدی قەتەری باس لەو کاتانە دەکات ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بوەو رۆژە ناخۆشەکانی لەو یانەیە دەگێڕێتەوە.

لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیا چاڤی دەڵێت ناخۆشترین و رەشترین رۆژم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014 کە ئەوکات لەنێو یاریگای نیو کامپ نازناوی خولی ئیسپانیامان لەدەستدا بەرانبەر یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی رکابەرمان.

وەرزی 2014 یاریی یەکلارەوە بو بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیسپانیاو کەوتە نێو یاریگای نیو کامپ و یانەی بەرشلۆنەو ئەتلەتیکۆ مەدرید روبەڕوی یەکبوونەوە، بەڵام تیمەکەی ئەوکاتی چاڤی چانسی بردنەوەیان بەسەر ئەتلەتیكۆدا نەبوو، هەربۆیە جامەکە بوە چارەنوسی کوڕانی سیمیۆنی.

لە بەشێكی دیكەی قسەکانیدا ئەستێرەکەی پێشوی یانەی بەرشەلۆنە ستایشی یانەی ریاڵ مەدرید دەکات و دەڵێت “پێکهاتەیەکی بەهێزیان هەیەو لە هەمو سێکتەرەکانی نێو یاریگا یاریزانی بەتوانایان هەیە لە گۆڵپارێزەوە تا هێرشبەرەکانیان.

لەکۆتایی قسەکانیدا باسی لە گرێبەستەکانی یانەی شاهانە کرد و رایگەیاند چەند ساڵێک دەبێت ئیدارەی ئەو یانەیە توانیویانە بەسەرکەوتویی ئەو بۆندانە لە بەرژەوەندی یانە مەدریدییەکە یەکلابکەنەوەو یاریزانی ئاستبەرز بهێننە ریزەکانیانەوە.

Back to top button