ئه‌مریكا به‌بڕی 155 ملیۆن دۆلار هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش به عێراقییه‌كان ده‌كات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه كه واشنتن بڕی 155 ملیۆن دۆلاری دیكه وه‌ك هاوكاری مرۆیی بۆ په‌نابه‌رانی عێراق له‌ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگاكان به‌رده‌ست ده‌كات.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت: تا ئێستا ئه‌مریكا به‌ته‌نها گه‌وره‌ترین كۆمه‌كی له‌سه‌ر ئاستی جیهان پێشكه‌ش به‌عێراقییه‌كان كردووه و به‌رده‌وامیشه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه هاوكاری مرۆیی ئه‌مریكا بۆ عێراق تا ئێستا له‌ساڵی دارایی 2021 گه‌یشتۆته 200 ملیۆن دۆلار.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌مه‌شداوه كه له‌ساڵی 2014ه‌وه تا ئێستا ئه‌مریكا بڕی زیاتر له 3 ملیار دۆلاری وه‌ك هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش به عێراقییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا كردووه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه هات كه رۆژی هه‌ینی ئه‌نتۆنی بلیكن،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشوازی له‌فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له واشنتن كردوو‌و رایگه‌یاند:له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌مریكا تا ئێستا پابه‌نده به یارمه‌تیدانی مرۆیی بۆ عێراقییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا.