روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانه‌وه
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و رایده‌گه‌ێنێت: دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك كە هەرێمی كوردستان داهاتی گومركی رادەستی حكومەتی عێراق نەكردووە.
وه‌زاره‌تی دارایی روونیده‌كاته‌وه: بە پێویستی دەزانین هەموو لایەك ئاگادار بكەینەوە كە لە چوارچێوەی ئەو پابەندە داراییانەی كەوتۆتە سەر حكومەتی هەرێم بەرامبەر بەغدا.
وه‌زاره‌ت ئاماژه به‌وه‌شده‌دات: حكومەتی هەرێم لەسەردانی شاندی هاوبەشی چاودێری دارایی هەرێم و ناوەند سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەكانی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی خستۆتە بەردەمی تیمەكە و بە پێی ئەو داتایانە حكومەتی فیدڕاڵی لە بودجەی هەرێمی كوردستان بڕی ئەو داهاتانە دادەشكێنێت.
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی دارایی رایده‌گه‌ێنێت: ئەم ڕێكارە بە پێی ماددەی 11ی لە یاسای بودجەی ساڵی 2021 جێبەجێ دەكرێت واتا لێبڕینی داهاتی نەوتی و نا نەوتی راستەوخۆ لە وەازرەتی دارایی عێراقەوە دەبێت و ئەم پرۆسەیە لە مانگی 1ی 2021ەوە جێبەجێ دەكرێت.