سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌ كۆبووه‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه‌ 27/2/2017 دوای گه‌یشتنی به‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی هه‌ده‌په‌ كۆبووه‌وه‌ كه‌ پێكهاتبوو له‌ ئەحمەد تورک و سری ساکی.

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆماری توركیا رۆژی پێشتر له‌ ئه‌سته‌بول كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا و چه‌ند پرسێكیان سه‌باره‌ت به‌ پرسی ئاشتی ناوه‌خۆی ئه‌و وڵاته‌ تاوتوێ كردووه‌.

پێشتر خواكوڕك زانیاری له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كردبووه‌وه‌ له‌باره‌ی ئازادكردنی هاوسه‌رۆك و په‌رله‌مانتاره‌كانی هه‌ده‌په‌ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی ئاشتی له‌و وڵاته‌.

رۆژی یەکشەممە 26-2-2017 سه‌رۆكی هه‌رێم گەیشتە ئیستەنبوڵ، بۆ یه‌كه‌مینجا لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک ئاڵای کوردستان بۆ پێشوازیکردنی هەڵکرا، دواتر رەجەب تەییب ئەردۆغان پێشوازی لێی کرد و، بە زمانی کوردی بەخێرهاتنی کرد و، بەیەکەوە کۆبوونەوە.

Back to top button