وەزارەتی تەندروستی له حه‌فته‌ى رۆژێکى بۆ پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان ديارى كرد

له راگه‌ێندراوێكى هاوبه‌شدا ئه‌مرۆ شه‌ممه 24-7-2021،وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سەبارەت بە پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان رايده‌گه‌ينن : مامۆستایان لە پێشینەی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنان لە سەرجەم سەنتەر و دامودەزگە تەندروستییەکان، هەروەها رۆژانی سێشەممەشی دیاریکردووە بۆ پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان.
ڕاگەیەندراوه هاوبەشه‌كه‌ی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردە كه وێنه‌يه‌كى دراوه به ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك و تێدا هاتووه :” دوابەدوای تاوتوێكردنی بابەتی پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایانی خۆشەویست، لەلایەن هەردوو وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردە. بڕیاردرا بە پێدانی ئەولەویەت بە مامۆستایان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرجەم سەنتەر و داموودەزگا تەندروستیەكان بەپێی سیستەمی خۆتۆماركردن لە پۆرتاڵی (KURDVAC) یان پێگەی ئەلیكترۆنی: (https://vac.health.digital.gov.krd) .”
له راگه‌يێندراوه‌كه ئه‌وه‌ش هاتووه كه:” بۆئەم مەبەستە هەموو ڕۆژانی سێشەممە لە هەفتەدا تایبەت بە مامۆستایان دەبێت بەمەرجێك لە كاتی گەڕانەوەی ناویان ناسنامە یان پشتگیری قوتابخانەی لەگەڵدابێت.