سبهى به بهشدارى 120 ههزار قوتابى ئهزموونهگشتييهكانى قۆناخى 12 ئامادهيى دهست پێ دهكات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/07/وهزارهتى-پهروهرده-تاقى-كردنهوه.jpg)
بڕیارە سبەی یەکشەممە 25ی تەمموزی 2021، خولی یەکەمی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناخی ئامادەیی دەستپێبکات، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، “نزیکەی 120 هەزار قوتابیمان لەو قۆناخە هەیە و هەموو ئامادەکارییەکان تەواوبوون”، هەروەها دەشڵێت، “لەکاژێر 7 بۆ 11ی نیوەڕۆ هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن”.
سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموزی 2021، راگەیاند، “سەرجەم رێوشوێنەکانی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناخی ئامادەیی تەواوبووە و هیوادارین سبەی قوتابیان لە کەشێکی لەبار بتوانن بەشداریی ئەزموونە گشتییەکان بکەن و هەوڵمانداوە سەرجەم پێداویستییەکانی هۆڵەکانی ئەزموونەکان بە هاوکاریی مامۆستایان و ستافی کارگێڕیی قوتابخانەکان دەستەبەربکەین”.
گوتیشی بەپێی رێککەوتنی نێوان وەزارەتی پەروەردە و گواستنەوە و گەیاندن لە رۆژانی تاقیکردنەوەکاندا لە کاژێر حەوتی بەیانییەوە تاوەکو 11 ی پیشنیوەڕۆ هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەیوان عەلی كه بۆ رووداو قسهى كردووه ئاماژەی بەوەداوه كه،ئەو راگرتنەی هێڵەکانی ئینتەرنێت بۆ نەهێشتنی گزیکردن و خۆدوورگرتنە لە رووداوی نەخوازراو لەکاتی تاقیکردنەوەکان کە دەمانەوێت بەوپەڕی ئاساییەوە بەڕێوەبچێت”.
ئەزموونە گشتییەکانی قۆناخی ئامادەیی لە رۆژی یەکشەممە 25ی تەممووزی 2021 دەستپێدەکات و رۆژی چوارشەممە 18ی ئاب تەواودەبێت، هەروەها بەشە پیشەیی و ئیسلامییەکان رۆژی 28ی تەممووز دەستپێدەکات و 22ی ئاب تەواودەبێت.