مستەفا كازمی : ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی سه‌دری راگه‌یاند
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ده‌ستگیركردنی تۆڕێكی تیرۆرستی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، ئه‌و تۆڕه ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بازاڕی وه‌حیلاتی ناوچه‌ی سه‌در بوون.
مسته‌فا كازمی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیوویه‌تی، فرمێسك و ژانه دڵی خێزانی شه‌هیدانی شارۆچكه‌ی سه‌در رێنیشانده‌رمان بوون بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆڕه تیرۆریستییه ترسنۆكانه‌ی كه پلانداڕێژه‌ر و جێبه‌جێكه‌ری هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی بازاڕی وه‌حیلات بوون.
مسته‌فا كازمی به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و تۆڕه تیرۆرستیه ئاشكرابكات راشیگه‌یاندوه، سه‌رجه‌میان ڕوبه‌ڕوی دادگا و گه‌ل ده‌كرێنه‌وه و ده‌بنه په‌ند بۆ هه‌موو دهستدرێژیكهرێكی تاوانبار.
شه‌وی 19ی ئه‌م مانگه، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدا 30 (سی) كه‌س كوژراون و زیاتر له 50 (په‌نجا) كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.