كه‌شناسی: بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بەردەوامى دەبێت

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ،پێشبینییه‌كانی کەش و هەواى ئەمڕۆ یەک شەممە و سبەى دووشەممەی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت، سبەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 1 تا 2 پلە بە بەروارد بە ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.

هه‌روه‌ها كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌مه‌شداوه‌ كه‌ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بەردەوامى دەبێت و رۆژى سێشەمه‌ دەگاتە بەرزترین ئاست لە ماوەى ئەم هەفتەیه‌دا .

بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراویش بۆ رۆژی سێشه‌ممه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت..

سەنتەرى هەولێر45-46 پلە

سلێمانى 44-46پلە

دهۆک 44-45پلە

کرکووک 46-48 پلە

هەڵەبجە 44-46 پلە

لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم بە تایبەت ئیدارەى گەرمیان وەک خانەقین و کەلار لە 50 پلە نزیک دەبێتەوە .

هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی كردووه‌ كه‌ رۆژى چوارشەم پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەى 3-4 پلە دەچێتەوە سەر ئاستى ئاساى خۆى .

Back to top button