ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی ئامادەیی دەستیپێکرد و زیاتر لە 124 هەزار قوتابی تیایدا بەشدارن.

سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەکاتی بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی ئەزموونەکاندا، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و رایگەیاند:ئەمڕۆ لەسەرانسەری کوردستان تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستیان پێ کرد، 124 ھەزار و 869 قوتابی بەسەرجەم بەشەکان تیایدا بەشدارن، تاقیکردنەوەکان لە دوو ھەزار و 367 ھۆڵ بەڕێوەدەچن و 16 ھەزار و سێ مامۆستا و سەرپەرشتیار چاودێریی پرۆسەکە دەکەن.

Back to top button