سه‌رۆکی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کات

له‌ په‌یامێكیدا به‌ بۆنه‌ی یادی 12 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،  پیرۆزبایی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات.
ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌:

بەڕێز عومه‌ر سه‌ید عه‌لی،

ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، له‌ یادى دوازدە ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، به‌ گه‌رمی پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزتان و ئه‌ندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و سەرجەم ئەندام و لایه‌نگرانی بزووتنەوەکەتان ده‌كه‌م.

بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی کاریگەر، ڕۆڵ و سەنگی بەرچاوی لە کایە و پرۆسەی سیاسیی کوردستاندا هه‌یه‌، ئەو پرۆسەیەی ئەمڕۆ لە هەرکات زیاتر یەکڕیزی و پێکەوەیی لە هەموو لایەک دەخوازێت.

هیوادارم ئەم یاد و بۆنانە ببنە دەرفەتی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی، پتەوکردنی پەیوەندی و هاوخەباتیی نێوان لایەنەکان، کاری هاوبەش بۆ چارەی قەیران و گرفتەکان بەرەو پاراستنی ماف و ده‌سکه‌وته‌کان و بەدیهێنانی ژیان و گوزەرانێکی باشتر بۆ گەلی کوردستان. دووباره‌ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠٢١/٧/٢٥

Back to top button