كازمی: ھێزی شەڕكەرمان ناوێت

سەرۆك وەزیرانی گوتی عێراق پێویستی بە هێزی شەڕکەری ئەمریکا نییە بۆ شەڕی داعش ، بەڵام چوارچێوەی کاتی فەرمی بۆ دووبارە كشانەوە دەکەوێتە سەر ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەی لەم هەفتەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا ئەنجامیان دەدات.

مستەفا ئەلکازمی ڕایگەیاند عێراق بەردەوام دەبێت لە داواکردنی مەشق پێکردن و کۆکردنەوەی هەواڵی گرنگی سەربازی لە ئەمەریکا.

کازمی لە میانەی چاوپێکەوتنێکی تایبەتی لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس دا ئەو لێدوانانەی دا، پێش سەردانە پلان بۆداڕێژراوەکەی بۆ واشنتۆن.

سەرچاوە : ئەلحەدەس

Back to top button