فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانى كوردستان : كۆڵنه‌دانی سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌كه‌ی و هاووڵاتییان گه‌یاندینیه ئه‌م قۆناغه‌ى ئه‌مرۆ
له راگه‌ێندراوێكدا فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مان، كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاو يكرده‌وه و ڕای گه‌یاندووه: كۆڵنه‌دانی سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی و هاووڵاتیان، گه‌یشته ئه‌و قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕای گه‌یاند مووچه به‌بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێ.
ده‌قی ڕاگه‌یاندراوی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان:
هاونیشتیمانیانی کوردستان،هەموو لایەک دەزانن هەرێمەکەمان لەماوەی ڕابردوو بەدۆخێکی ناخۆشی دارایدا تێپەڕی،چەندین تەنگەژەو بەربەست لەبەردەم کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەندێکیان دروستکران و هەندێکیان هەموو جیهانی گرتبۆوە،بەڵام ئارامگرتنی هاونیشتیمانیان و کۆڵنەدانی بەڕێز سەرۆک وەزیران و ئەندامانی کابینەکەی ئەوەی لێکەوتەوە کە ئەمڕۆ بەڕێز سەرۆکی حکوومەت ڕایبگەیەنێت کە مووچەی هاونیشتیمانییان بەتەواوی دەدرێت.
لێرەوە سوپاسی بەڕێز سەرۆکی حکوومەت و تەواوی ئەندامانی کابینەکەی دەکەین بۆ ماندووبوونیان لە ماوەی ڕابردوودا‌و پشوو درێژییان لە چارەسەری کێشەکان،داواکارین بەردەوامبن لە چاکسازی ڕیشەیی لەهەرێمی کوردستانداو ئێمەش پاڵپشتیکاری کارنامەو کارە باشەکانیانین لەپێناو خزمەتکردنی میللەتەکەمان.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
٢٥ی٧ی٢٠٢١