دژه‌ تیرۆری كوردستان كوژرانی گه‌وره‌ تیرۆریستێكی داعش راده‌گه‌یه‌نێت

خواكوڕك

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دەهام جاسم عوبەیدی ناسراو به‌ ئەبو سەعدۆن لە ئەنجامی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان رۆژی 24 شوبات کوژرا.

بەڕێوەبەرایەتی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یانراوێكدا، كوژرانی دەهام جاسم عوبەیدی ناسراو به‌ ئەبو سەعدۆن كه‌ بەرپرسێكی باڵای داعش بوو لە پارێزگای نەینەوا راگه‌یاند.

هه‌روه‌ها هێزی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایش پلانێکی تیرۆرستی لە رۆژئاوای كەركوكی پووچەڵکردەوە و عزەدین جومعە جاسم پلانداڕێژەری پلانەکەشی دەستگیر کرد.

 

Back to top button