وهزيرى دارايى : حكومهتى ههرێم بهلێنى خۆى جێ به جێكرد كه به مووچهخۆرانى دابوو
وەزیرى دارایى هەرێم لەسەر لێبڕین و لابردنى لێبرينى مووچهى مووچهخۆرانى حكومهتى ههرێمى كوردستان ڕوونکردەوە دەدات و دهلێ: بڕیاری هەڵگرتنی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران، بەجێگەیاندنی بەڵێنێکی حکومەتە کە بە موچەخۆرانی دابو، هەرکات بودجەی پێویست لەبەردەست بو، لێبڕینی مووچە هەڵدەگیرێت .
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا رایگەیاند: بڕیاری هەڵگرتنی لێبڕینی مووچەی مووچەخۆران، جێبەجێکردنی بەڵێنێکی حکومەتی هەرێم بو، راستگۆیانە بردیەسەر کە بەڵێنی دابو هەرکات بودجەی پێویست لەبەردەست بو لە داهات و ئەو بودجەیەی لە بەغداوە دێت لێبڕین ناهێڵێت.
دەشڵێت: ئەوە هەنگاوێکی دڵخۆشکەری حکومەتی هەرێمە بە ئاڕاستەی وەڵامدانەوەی داخوازییەکانی موچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.