دژه تيرۆرى كوردستان داواكراوێكى ده‌ستگير كرد كه په‌يوه‌ندى هه‌بووه له‌گه‌ڵ گروپه تيرۆرستييه‌كه‌ى ته‌قينه‌وه‌ى بازارێكى ناوچه‌ى سه‌درى به‌غدايان ئه‌نجامدا
له راگه‌ێندراوێكدا دژه تيرۆرى كوردستان رايگه‌ياند كه داواكراوێكيان ده‌ستگير كردووه كه په‌يوه‌ندى هه‌بووه له‌گه‌ڵ گروپه تيرۆرستييه‌كه‌ى ته‌قينه‌وه‌ى بازارێكى ناوچه‌ى سه‌درى به‌غدا و ،لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر گومان‌لێکراو (ح) رادەستی دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی دەکرێتەوە.
به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گشتيى دژه تيرۆرى كوردستان رايگه‌ياند :” رۆژی دووشەممە 19ی تەممووز، تەقینەوەیەکی خۆکوژیی بازاڕێکی ناوچەی سەدری بەغدای پایتەختی عێراقی کردە ئامانج و دەیان قوربانی لێ کەوتەوە،دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی داوای هاوکارییان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بە مەبەستی دەستگیرکردنى بەشداربووانى ئەو تاوانە، بۆ ئەم مەبەستە ناوى داواکراوێکیان پێ داین کە لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ ئەو گرووپەى کردەوە تیرۆریستییەکەى ئەنجام داوە.
به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گشتيى دژه تيرۆرى كوردستان ده‌شلێت :” دوابەدوای بەدواداچوونی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، کەسی داواکراو دۆزرایەوە و دەستگیر کرا و دەرکەوت ناوى تەواوى بریتییە لە (ح. ی. ع. ح.) کە خەڵکى حەویجەیە و ئێستا دانیشتووی کەمپی (حسن شام)ـە
له راگه‌يێندراوه‌كه‌ى دژه تيرۆرى كوردستان هه‌روه‌ها هاتووه :” لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر گومان‌لێکراو (ح) رادەستی دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی دەکرێتەوە.