بەهۆى خراپى رەوشى پارێزگای دهۆك له تووشبوونی هاووڵاتییان به كۆڕۆنا وەزیرى تەندروستى گه‌یشته دهۆك
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 26ى 7ى 2021 ، لهراگهیاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه: به هۆی رێژه‌ی تووشبوونی هاووڵاتییان به ڤایرۆسی كۆڕۆنا و زۆری ژماره‌كه‌وه ، د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی گه‌یشته پارێزگای دهۆك .
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، له دوێنێوه تا كاژمێر 12ی ئه‌مشه‌و زۆرترین ژمارەی تووشبووان تۆمارکراوە، ژمارەکە یەکجار زۆرە، زۆرترین تووشبوون لە پارێزگای دهۆکە.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بەداخەوە رەوشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر خراپە، بۆیه لە پلانێکی نوێی چارەسەرکردنی نەخۆشان، نەخۆشخانەی دیکەش تایبەت دەکرێت بە وەرگرتنی تووشبووانی كۆرۆنا