سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی فه‌رمانبه‌ران و بۆ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ 27ی ته‌مموز، مووچه‌ی چه‌ند شوێنێك دابه‌ش ده‌كرێت.

به‌ گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی، سبه‌ینێ سێ شه‌ممه‌ 27ی ته‌مموزی 2021، مووچه‌ی
هه‌ریه‌كه‌ له‌ وەزارەتی پێشمەرگە و دارایی‌ و یه‌كه‌كانی‌ 70 و 80 دابەشدەکرێت.

هاوكات ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ی ته‌مموزی 2021، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت.

دوێنێ لە وتارێکیدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: بڕیاری ئەنجومەنی باڵای ئابوورییە، کە لەم مانگەوە بەبێ لێبڕین مووچە دابەشکرێت، ئەگەر حکومەتی عیراق لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێم بەردەوام بێت.

Back to top button