د.جووتيار عادل : بڕیاری دامەزراندنی دادگایەك بۆ دادگاییكردنی تیرۆریستانی داعش دراوە
گوتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئاشكراى دهكات : لیژنەى باڵاى ناساندنى تاوانەکانى داعش بڕیاری داوە به دروستکردنى لیژنەیەکى دیکە تا لەسەر ئاستى باڵا، تاوانەکان بخاتە ڕوو، هەروەها هەنگاوى خێرا بنێ بۆ دروستکردنى دادگایەک بۆ دادگاییکردنى سەردانى داعش.
بهيانى ئەمڕۆ دووشهممه، ٢٦/٧/٢٠٢١ لە دیوانى وەزارەتى ناوخۆ، لیژنەى باڵاى ناساندنى تاوانەکانى داعش کۆبوونەوە و دواى کۆبوونەوەکە، د. جووتیار عادل، وتەبێژى حکوومەتى هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا رای گهیاند: ئێمە بڕیارى دامەزراندنى دادگاییەکمان داوە بۆ دادگایکردنى سەرانى داعش و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى هاوکاریمان دەکات، ئامانجیش گێڕانەوەى مافى ئەوانەیە کە تیرۆرستانى داعش تاوانى بەرامبەر ئەنجام داون چونكه بەڵگەى زۆرمان لەبەردەستە و بەردەوامیش لە کۆکردنەوەى بەڵگەى پێویست بۆ دادگاکە.
لەبارەى بڕیارەکانى حکوومەتى ههرێميش بۆ ڕێگری لە زياد بوون و تەشەنەى زیاترى ڤایرۆسی کۆرۆنا، گوتهبێژى حكومهتى ههرێمى كوردستان گوتى، باسی لەوەکرد کە سبەى سێشەممە لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و دوای خوێندنهوهی ڕاپۆرتى وەزیری تەندروستى، گفتوگۆ دهكرێ و بڕیاری گونجاو دهدرێ.
جووتیار عادل سهبارهت به پڕۆژە یاساى بودجەى هەرێمی كوردستنایش، گوتى: پڕۆژەکە ئامادەیە و هەندێک سەرنج و تێبینى لەسەرە، دواى ئەو تێبینی و سەرنجانە، ئاڕاستەى پەرلەمانى کوردستان دەکرێت.
گوتهبێژى حكومهتى ههرێمى كوردستان لەبارەى هەڵمەتى دەستبەسەرداگرتنى ئۆتۆمبێلى بێسەرەتا و مۆڵەتى بێچەکیش، کە لە پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەکانى ڕاپەڕین و گەرمیان بەڕێوە دەچێت، جووتیار عادل گوتى: هەر هەنگاوێکى دامەزراوەکانى حکوومەت دەیدات لەپێناو سەقامگیری و چەسپاندنى یاسا گرنگى خۆی هەیە و سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران پشتیوانى دەکات.
جوتیار عادل گوتیشی ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی لەسەر سنوورەکانی ههرێمی کوردستان و تورکیا دروست دەبن، هۆکارەکەی دیارە، بۆیە داوا لە چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن بۆ ئەوەی بیانوی تۆپباران و سنووربەزاندن نەدەنە دەست تورکیا.