ته‌ندروستى هه‌ولێر پێشنیازی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ده‌كات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك پێشنیازی ئاراسته‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كردووه كه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش یه‌كێكه له‌و پێشنیازانه.
ته‌ندروستى هه‌ولێر هه‌روه‌ها پێشنيارى راگرتنی گشت بۆنه و كۆبوونه‌وه‌ه‌یه‌ك ده‌كات، هاوكات هاندانی خه‌ڵك بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش ، پێشنیازی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتژمێر 8:00ی ئێواره تاكو 6:00ی به‌یانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ رابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام هێشتا پێشنیازه و نه‌بووه‌ته بڕیار.
هاوكات له باره‌ی هاتنی گه‌شتیارانیش پێشنیاز كراوه ته‌نیا رێگه به هاتنی ئه‌و گه‌شتیارانه بدرێت كه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
ئه‌وه‌ش دووپاتكراوه‌ته‌وه كه، ئه‌وانه‌ی تا ئێستا باسكراون ته‌نیا پێشنیازن و خراونه‌ته‌ڕوو، بڕیاره سبه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا تاووتوێ بكرێن.
س:k24