حكومه‌تى هه‌رێم : 45%ـی كاره‌كانی پڕۆژه‌ی دووسایدی دووكان – چوارقوڕنه ته‌واو بووه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراى ده‌كات كه، 45%ـی كاره‌كانی پڕۆژه‌ی دووسایدی دووكان – چوارقوڕنه ته‌واو بووه.
فه‌رمانگه‌ی مێدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌يجى فه‌رميى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك ڕای گه‌یاند،” پڕۆژەی دروستکردنی رێگەی دووسایدی دووکان – چوارقووڕنە، سەدا 45ـی تەواو بووە.
فه‌رمانگه‌ى ميديا و زانيارى راشيگه‌ياندووه، كه پڕۆژه‌كه، ستراتیژییە و لە سێ قۆناغ پێک دێت، تێچووی پڕۆژه‌كه‌ش 53 ملیار دیناره و ساڵی داهاتوو هه‌ر سێ قۆناغه‌كه‌ی تەواو دەبێت و دەخرێتە خزمەتی شۆفێران.