پۆلیسی سلێمانی دەستبەسەرگرتنى ژمارەیەك چەكی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاى راگهياند
پۆلیسی سلێمانی دهلێ، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا دەستیان بەسەر 11 چەک و 7 ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و 150 لەزگە و پەردەی رەشدا گرتووە
له راگەیێندراوێکدا كه ئهمرۆ دووشهممه بڵاويكردۆتهوه بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رايگهياند، “لەژێر رۆشنایی بڕیارەكانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ماوەی دوو رۆژی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاو چەكی بێمۆڵەت، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی توانیان دەستبەسەر ژمارەیەك چەك و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بگرن.”
پۆلیسی سلێمانی راشيگهياندووه، “11 چەک و2 کڵاشینکۆڤ و 9 دەمانچە و لەگەڵ 7 ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و 150 لەزگە و پەردەی رەش دەستیان بەسەرداگیراوە و بڕێك دەرمانی رێگەپێنەدراو و هەندێك سەرپێچی دیکەی هاتووچۆش تۆمارکراون. “
لهراگهيێندراوهكه ههروهها ئاماژە بهوهشكراوه كه ، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاو چەكی بێمۆڵەت و لێپێچینەوەی یاسایی لەو شۆفێرانەی كە لەزگە و پەردەی جام رەش بەكاردەهێنن بەردەوام دەبێت.
18ـی ئەم مانگە بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل و چەکی بێمۆڵەت درا و لهلايهن پۆليسى شارى سلێمانى كهوتۆته وارى جێ بهجێ كردن.