بەهمەن عەبدوڵا بۆ هه‌ڵه‌دنی و محه‌مه‌د حه‌كیم: نەهێشتنی لێبڕینی مووچە تووشی ئازارێكی قورسی کردوون
په‌رله‌مانتارێكی پارتی وه‌ڵامی محه‌مه‌د حه‌كیم، كارگێڕی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و، ئه‌بووبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌داته‌وه و ده‌لێ: ئێوه چاوه‌ڕوانی ڕووخانی ئه‌م حكوومه‌ته بوون، ئێسته كه ده‌بینن به به‌هێزی وه‌ستاوه‌ته‌وه، ئازارێكی قورستان هه‌یه.
به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، له په‌يجى فهرميى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك وه‌ڵامی هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د حه‌كیم و ئه‌بووبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ده‌داته‌وه رايگه‌ياند: “ئێمە منەتمان لەسەر مووچەخۆر نەکردووە و سوپاسیشمان کردوون بەرگەی لێبڕینیان گرتووە، بەڵام خۆ ئیوە زەکات و گۆشتی قوربانیش بۆ سیاسەت دابەش دەکەن”.
به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا، راشيگه‌ياند: ناهەقتان ناگرم و لە ئازارەکەتان تێدەگەم، چونکە ئێوە چاوەڕێی ڕووخانی ئەم حکوومەتە بوون، کە ئێستا دەبینن وا بەبەهێزی وەستاوەته‌وه، ئازارەکەی بۆ ئێوه قورسه”.
ئه وپهرلهمانتارهى پارتى، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌بووبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی له نووسينهكهى ده‌لێ: “کێ کۆیلەی دەربارە؟ ئەوانەی خەمی مانەوەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و چاوەڕیی دەستی حکوومەتی خۆماڵی کوردین؟ یان ئەوانەی تەمەنای رووخاندنی حکوومەتی کوردی و چاوشۆڕین بۆ خەڵکی تر.” لێشی ده‌پرسێ ئه‌دی كێ كۆیله و ده‌رباره؟ ئیمە کە دەڵێین بە کەمبوونەوەی قاچاخچێتی داهات زیادی کردووە، یان تۆ، کە شین بۆ لەکارکەوتنی قاچاخچی دەکەیت؟
به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا ده‌شلێت:” به نه‌مانی لێبڕینی مووچه سه‌غڵه‌ت بوون، له كاتێكدا هه‌موو خه‌ڵك پێی دڵخۆشن، نازانم لەترساندایه، یان لەبەر ئەو هاوپەیمانیەتییە ژێربەژێرەیە بۆ هەڵبژاردنی عێراق؟”.