نێچیرڤان بارزانی و میر تەحسین بەگ لەسەر ئاوەدان كردنەوەی شنگال كۆبوونەوە

خواكوڕك

ماڵپەری سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان ئاشكرای كردووە كە سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27-2-2017 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، چاوی كه‌وت به‌‌ به‌ڕێز میر ته‌حسین به‌گ میری ئێزدییان له‌ كوردستان و جیهان كه‌ دوێنی له‌ ده‌ره‌وی وڵات گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا پرسی ئاوەدانكردنەوەی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان و بارودۆخی ناوچەكە لەگەڵ میر تەحسین بەگ میری ئێزدیان تاوتوێكرد”.

 

هەر بەپێی هەواڵی ماڵپەری سەرۆكایەتی حكومەت، له‌ دیدارێكدا  سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وێڕای به‌خێرهاتنه‌وه‌ی به‌ڕێزیان بۆ هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنه‌ی كۆچی دوایی هاوسه‌ریه‌وه، پرسه‌ و سه‌رخۆشی له‌ ‌بەڕێزیان كرد‌، لە بەشێكی دیكەی‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ دوایین پێشهاته‌كان و بارودۆخی ئێزدییان له‌ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانیان و پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان، خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ. تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌ دۆخی ئێستای ناوچه‌كه به‌گشتی و ده‌ڤه‌ره‌ ئێزدینشینه‌كان به‌تایبه‌تی‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

 

Back to top button