فەڕەنسا ھۆشداری تووند دەداتە ئێران

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا هۆشداری داوە کە نەگەڕانەوەی ئێران بۆ سەر مێزی دیالۆك بەم زووانە دەرفەتی چارەسەر دەخاتە مەترسیەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ زلهێزە جیهانیەکان لەسەر بەرنامە ناوکیەکەی ئێران.

ئاگنێس ڤۆن دێر مۆڵ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکی ڕۆژانەیدا کە بە ئاژانسی ڕۆیتەرز_ی گوتبوو ئەگەر تاران لەسەر هەمان ڕێگە بەردەوام بێت، نەک تەنیا ڕێککەوتنێک بۆ لابردنی سزاکان خاو دەکاتەوە، بەڵکو دیمەنی کۆتایی هێنان بە دیالۆگی ڤیەننا و گەڕانەوەی JCPOA دەخاتە مەترسیەوە.

سەرچاوە : ئەلحەدەس

Back to top button