کەشناسی : پلەكانی گەرما لە كوردستان بە رێژەیەكی بەرچاو دادەبەزن

بەپێی دواین پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان بە رێژەیەكی بەرچاو دادەبەزن.

لە ماوەی 48 سەعاتی داهاتوودا ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بۆ سبەی چوارشەم بەراورد بە ئەمڕۆ سێشەم، سێ تا چوار پلە نزم دەبنەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 45 پلەی سیلیزی، بەڵام بۆ سبەی دەگاتە 42. لە سلێمانی بەرزترین پلە 46 دەبێت، بەڵام بۆ سبەی تا 42 پلەی سیلیزی دادەبەزێت. لە هەڵەبجە بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 46 و بۆ سبەی چوارشەم سێ پلە دادەبەزێت و دەگاتە 43 پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەی گەرما لە دهۆك 44 پلەی سیلیزییە و بۆ سبەی دەگاتە 41 پلە. گەرمترین پارێزگای كوردستانیش كەركووكە كە بەرزترین پلەی گەرمی لەمڕۆدا دەگاتە 48 و بۆ سبەی چوارشەمیش بۆ 44 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

Back to top button