کۆبونەوەى لیژنەی باڵاى روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم دەستیپێکرد

بۆ گرتنەبەرى رێکارى نوێ لەبەرامبەر ئەو شەپۆلە نوێیەى ڤایرۆسى کۆرۆنا  لیژنەی باڵاى روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بەپێى زانیارییەکانی دەزگایی میدیایی (خواکوڕك) کۆبونەوەی لیژنەی روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، کە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنى دۆخى ئێستاى بڵابونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

بڕیارە لەو کۆبوەنەوەیەدا بڕیارو رێنمایى نوێ دەربکرێت بۆ بەرگرتن لە تەشەنەسەندنى زیاترى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

Back to top button