قوبڕس: توركیا ھەڵەی زۆر دەكات
چارلامبۆس پێتریدشی وەزیری بەرگری قوبرس رۆژی سێشەممە جەختی کردەوە کە تورکیا ناوچەکە ناسەقامگیر دەکات و بیرکردنەوەی ئیخوانەکان بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی ئاڕاستە دەکات، ھاوكات پێشبینی سەپاندنی سزا ئەوروپییەکان دەکات بەهۆی ڕەفتار و کردەوەکانی ئەم دواییانەی.”
وەزیری بەرگری قوبرس گوتيشى، ئەو کردەوانەی تورکیا رێدەگرێت لە چارەسەرێک بۆ ناکۆکی ڤارۆشا، جەخت لەسەر ئەوەش دەکات کە توركیا هەموو ئەو بڕیارانەی نەتەوە یەکگرتووەکانی سەبارەت بە و دوو وڵاتە پشتگوێ خستووە.”
چارلامبۆس پێتریدشی ئەوەشی وت، کە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕەتیکردەوە، کە هاوکاری بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەكە.”
س: ئهلحهدهس alhadath