دژه‌ تیرۆری كوردستان بكوژێكی ده‌ستگیر كرد

رۆژی هەینی 23ی تەممووز، لە شاری بەسرە هاووڵاتییەک بەناوی (علی کریم البهادلی) کوژرا، کە دەکاتە کوڕی چالاکوان (فاطمە البهادلی).
دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی داوای هاوکارییان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بە مەبەستی دەستگیرکردنى بەشداربووانى ئەو تاوانە، بۆ ئەم مەبەستە ناوى داواکراوێکیان پێ داین کە گومانلێکراوی سەرەکی تاوانەکە بووە.
‏‎‏‎دوابەدوای بەدواداچوونی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، کەسی داواکراو دۆزرایەوە و لە رێکەوتی (27/26) 7-2021 دەستگیر کرا و دەرکەوت ناوەکەی بریتییە لە (م ط ع ع) کە خەڵکى بەسرەیە.
(م)لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دانی بە تاوانەکەیدا نا کە هەڵساوە بە کوشتنی (علی البهادلي).
‏‎لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر تۆمەتبار (م) رادەستی دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی دەکرێتەوە.
Back to top button