هاووڵاتیانی خانه‌قین داوا له به‌رپرسانی قه‌زاكه ده‌كه‌ن ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه
لە قەزای خانەقینى ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له‌سه‌ر ئیداره‌یی پارێزگای دیالە یه دژبە نەبوونی خزمەتگوزاری، خۆپیشاندان ئەنجامدرا.
چه‌ند شایه‌تحالێك به ده‌زگای میدیای خواكوڕكیان راگه‌یاندووه كه ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتییانی نیشتەجێی قەزای خانەقین، دژی كه‌می خزمه‌تگوزاریه‌كان به تایبه‌ت له ئێستادا كه‌می كاره‌با خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، و خۆپیشاندەران ھەریەک لە فەمانگەکانی کارەبا، ئاو و شارەوانییان داخستووە.
ھەروەھا لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، خۆپیشاندەران داوایان لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانی ئاو، کارەبا و شارەوانیی لە قەزای خانەقین کردووە کە دەستلەکاربکشێنەوە بەھۆی ئەوەی وەک پێویست، خزمەتگوزارییان بۆ دانیشتوانی قەزاکە دابین نەکردووە.