فراكسیۆنی یەكگرتوو بەرز كردنەوەی ئاڵای كوردستان لە پێشوازی بارزانی لەتوركیا دا هەنگاوێكی گرینگە

خواكوڕك

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئسیلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەێنێت، دانانى ئاڵاى كوردستان له‌ فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى ئه‌تاتورك له‌ توركیا گرنگى زۆرى هه‌یه‌ و هه‌نگاوێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ ئاڵاى كوردستان له‌ دانیشتنه‌ فه‌رمییه‌كان و پڕۆتۆكۆله‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش له‌ داهاتوودا دابنرێ  كه‌ تا ئێسته‌ ئه‌وه‌مان له‌ توركیا نه‌بینیووه‌.

ئەبوبەكر هەلەدەنی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە ماڵپەری وشەی راگەیاندووە، وه‌كو یه‌كگرتووى ئیسلامى ده‌خوازین نه‌ك له‌ توركیا به‌ڵكو ئاڵاى كوردستان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش ببینین و گه‌له‌كه‌مان به‌ مافى ڕه‌واى خۆى بگات كه‌ سه‌ربه‌خۆیى كوردستانه‌ له‌ داهاتوودا.

 

هەلەدەنی دەشلێت كرانه‌وه‌ى سیاسه‌تى توركیا به‌ ڕووى هه‌رێمى كوردستان، لێمان ده‌خوازێ كه‌ دیبلۆماسییه‌تى كوردستانى به‌هێزتر بكه‌ین و به‌ یه‌ك تیم هه‌موو حیزبه‌كان كار بكه‌ن بۆ ئاینده‌ى سیاسى و چاره‌سه‌رى كێشه‌ ناوخۆییه‌كان و ئاشتبوونه‌وه‌ و پێكه‌وه‌ هه‌ڵكردن ببێته‌ ئه‌وله‌ویه‌تى كارى هه‌موو حیزبه‌كان.

 

Back to top button