هه‌ر هاووڵاتییه‌ك گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات پێویسته هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆڕۆنای وه‌رگرتبێ
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌وه‌ی سێیه‌می كۆرۆنای گۆرِاو ناسراو بهدلتا، رێكاره‌كانی خۆپارێزی توند ده‌كرێن و له‌مه‌ودوا هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات ، پێویسته هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆڕۆنای وه‌رگرتبێ
له‌مباریه‌وه ئه‌حمه‌د هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر راگه‌یاندووه، به ئامانجی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆڕۆنا و وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه، ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیارێكی ده‌ركردووه بۆ سه‌رجه‌م هێڵه ئاسمانییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌مه‌ودوا له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات پێویسته هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆڕۆنای وه‌رگرتبێ.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه كه بڕیاره‌كه له 10/1ی ئه‌مساڵ ده‌چێته باری جێبه‌جێكردنه‌وه و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش پابه‌ندی بڕیاره‌كه ده‌بن، له‌و واده‌یه‌وه رێگا به‌هیچ هاووڵاتییه‌ك نادرێت له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن، ته‌نیا ئه‌و هاووڵاتیانه نه‌بێ كه نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه و راپۆرتی پزیشكی‌یان هه‌یه.