کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکان ئاسمان ساماڵ دەبێت.
کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنجشەممە، لە سەرجەم پارێزگاکان ئاسمان ساماڵ دەبێت.