محەمەدی حاجی مەحمود لەسەر کۆبوونەوەی بایدن و کازمی قسەی خۆی هەیە
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، قسەی خۆی دەكات و ڕای گەیاندووە، کازمی خاوەنی بڕیار نییە لە عێراق، ئەمەریکایش پاشەکشە دەکات لە زۆر شت وەک نموونە ئەفغانستان.
محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی، کۆبوونەوەی کازمی و بایدن لە واشنتن ئەنجامێكی ئەوتۆی نییە، کازمی خاوەنی بڕیار نییە لە عێراق، ئەمەریکاش پاشەکشە دەکات لە زۆر شت وەک نموونە ئەفغانستان.
ڕوونی كردەوە، ئەوەی کە ئێمە بینیمان ڕاگەیاندنەکان بایەخیان پێ دەدا، یەکپارچەیی خاکی عێراق بوو ئەوەیش پێم وایە خەنجەرێکی ژەهراوییە جارێکی تر لە پشتەوە لە کورد دەدرێت.
له‌میانه‌ی پێشوازیكردن له كازمی و له گوته‌یه‌كی بۆ میدیاكان له نووسینگه‌ی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن دووپاتی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی تا كۆتایی ئه‌مساڵ، ئه‌ركی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی له عێراق كۆتایی پێ ده‌هێنێت و هه‌ردوو وڵات پێ ده‌نێنه قۆناغێكی نوێ له هاریكاری سه‌ربازی.
له چوارچێوه‌ی قسه‌كانی جۆ بایدن ڕای گه‌یاند، كه له كۆتایی ئه‌مساڵ هیچ ئه‌ركێكی شه‌ڕكردنمان له عێراق نامێنێت و هێزه‌كان ده‌كشێنه‌وه، به‌ڵام هاریكاری دوولایه‌نه‌ی هه‌ردوو وڵات له دژی تیرۆر به‌رده‌وامی ده‌بێت، به قۆناغێكی نوێ و شێوازێكی جیاوازه‌وه.