پارێزگاری دهۆک: بەستنی دەمامک بۆ هەموو کەسێک ناچارییە
دوای بەربوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک، عەلی تەتەر رایگەیاند، بەستنی دەمامک بۆ هەموو کەسێک ناچارییە.
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك، لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تهمموز رایگەیاند، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەدهۆک رۆژ لەدوای رۆژ لەزیادبووندایە.
گوتیشی: لەناو ئەو کەسانەدا کە توشبوون ژمارەیەکی بەرچاو منداڵ و گەنجی تیادایە، بۆیە بڕیارمانداوە رێکارەکان توند بکەینەوە.
پارێزگاری دهۆک جەختیکردەوە پێویستە هەموو کەسێک ماسک ببەستێت، بەتایبەتی لەکاتی سەردانیکردنی شوێنە گشتییەکاندا.