بزانە هێمن هەورامی چ پەیامێكی بارزانی گەیاندووە بە پۆتین
خواكوڕك
كۆنفرانسی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە مۆسكۆ بە ئامادە بوونی نوێنەری بارزانی دەستی پێكردووە، هێمن هەورامی وەك نوێنەری مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری ئەو كۆنفراسەی كردووە، لە كۆنفراسەكەدا هێمن هەورامی چاوی كەتووە بە نوێنەری تایبەتی سەرۆكی رووسیا، پەیامێكی بارزانی بەرێگای نوێنەری تایبەتی سەرۆكی رووسیا گەیاندۆتە سەرۆكی رووسیا”.
هێمن هەورامی ئەندامی سەركردایەتی پارتی و نوێنەری ( مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنفراسی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە مۆسكۆ لەتۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك لە پێگەكەی خۆی رایدەگەێنێت، لە پەراوێزی کۆنفرانسی رۆژھەڵاتی ناوەراست لە مۆسکۆ، چاوپێکەوتنێکی کورتمان لەگەڵ میخائـیل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا ھەبوو، سڵاو و رێزی تایبەتی سەرۆک بارزانیمان لە رێگەی بۆگدانۆڤەوە گەیاندە سەرۆکی روسیا و سوپاسمان کردن بۆ لێدوان و ھەڵوێستە پۆزەتیڤەکانیان لەسەر کوردستان و رۆڵی پێشمەرگە و پرسی مافی چارەنووسی کوردستان”.