ئه‌یاد عه‌لاوی يش له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ى عێراق كشایه‌وه

كشانه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق به‌رده‌وامه و ئه‌مرۆش هاوپه‌یمانێتی مینبه‌ری عێراقی، كه ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، كشانه‌وه‌ی خۆی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28-7-2021، وائیل عه‌بدوللـه‌تیف جێگری سه‌رۆكی مینبه‌ری عێراقی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتى،” هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان هه‌ڵوێستی روون و راستگۆیانه‌ی خۆی نیشان ده‌دات و له هه‌ڵبژاردن ده‌كشێته‌وه و پرۆسه‌كه بایكۆت ده‌كات و، داواش له پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش ده‌كه‌ين، كه هه‌مان هه‌ڵوێست و هه‌نگاو بگرنه به‌ر و پرۆسه‌كه بایكۆت بكه‌ن.
سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و حزبی شیوعی عێراقی و ساڵح موتڵه‌گ سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی، كشانه‌وه‌ی خۆیان له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق راگه‌یاند.