ئەنجوومەنی باڵای فەتوا : وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین لەرووی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامەوە هیچ گرفتێکی نییە،

 ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هه‌رێمی كوردستان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ڤاكسین بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌لێ،  وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌ ڕووی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه‌ گرفتی نییه‌.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 28-7-2021،بەهۆی زۆربوونی رێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستاداو پێویستی وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین بۆ سەلامەتی لەم نەخۆشیە، هەروەها زانینی بۆچوونی لایەنی شەرعی سەبارەت بە وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین، ئەنجومەنی باڵای فەتوا روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە و رايگه‌ياند : “بەو پێیەی ناوەندە زانستی و پزیشکییەکان و رێکخراوی تەندروستی جیهانی جەخت لە پێویستی وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین دەکەنەوە لە پێناو سەلامەتی گیانی مرۆڤ کەمکردنەوەی ئەم نەخۆشیە، ئەوە بۆ رای گشتی رادەگەیەنین، کە وەرگرتنی ئەو ژەمە ڤاکسینە لەرووی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامەوە هیچ گرفتێکی نییە، چونکە یەکێ لە مەبەستەکانی شەریعەت پارێزگاری کردنە لە گیان و سەلامەتی مرۆڤ، بەکارهێنانی چارەسەری پزیشکیش بەپێی رێنمایی بواری تەندروستی و خۆپاراستنیش لەو چوارچێوە شەرعییەدایە، خوای گەورە هەمووان بپارێزێت لە هەموو نەخۆشی و نەخۆشییەک.

 

 

Back to top button