میدیاكانی ئێران رووماڵی ئاڵای كوردستان لە فرۆكەخانەی ئەتاتورك دەكەن
خواكوڕك
پاش سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری بارزانی بۆ توركیا لە فرۆكەخانەی ئەتاتورك ئاڵای كوردستان لەپێشوازی بارزانی دادەنرێت، ئەمەش بۆیەكەمجار لە مێژووی ئەو وڵاتە شێوازی پێشوازی و پرۆتۆكۆلی سیاسی و دبلۆماسی ئەو وڵاتە لەپێشوازی بارزانی دا بەو ئاستە دەگات، ئەمەش دەنگدانەوە گەورەی بەدوای خۆی دا هێنا و میدیاكانی ئێران بەتایبەت ئەمرۆ رووماڵی ئاڵای كوردستانیان كرد لە فرۆكەخانەی ئەتاتورك، بەشی زۆربەی ماڵپەڕ و میدیاکانی ئێران بە سەردێڕی “پێشوازی لە مەسعود بارزانی بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان” ئەم هەواڵەیان ڕووماڵ کردووە”.
ماڵپەری فەرمی فارس رووماڵی سەردانەكەی بارزانی و پێشوازی كردن لە بارزانی كردووە لە توركیا و رووماڵی ئاڵای كوردستانی لە فرۆكەخانەی ئەتاتورك كردووە، ئەمەش بۆتە سەرچاوەی سەرجەم میدیاكانی ئێران و گرینگی تایبەتی پێدراوە، ئاماژە بە دیمانەیەكی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دراوە لەگەڵ رۆژنامەی بەناوبانگی ئەڵمانی کراوە و سەرچاوەکەیان بەستووەتەوە بە کەناڵ و ناوەندە میدیاییەکانی هەرێمی کوردستان”.
ماڵپەری خوێنكارانی ئێرانی ئیسنا رووماڵی سەردانی سەرۆكی بارزانی كردووە بۆ توركیا و لە هەواڵەكەدا باس لە شێوازی پێشوازی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئاڵای كوردستان كراوە، تێدا هاتووە سەردانی بارزانی بە تورکیە لە هەلومەرجی ئێستا دەکرێت وەک وەرچەرخانێکی گرنگ لە پەیوەندیی نێوان هەردوولا بێتە ئەژمار، دیدارێک کە تێیدا بۆ یەکەمجار ئاڵای کوردستان لە فڕۆکەخانەی ئاتتورک لە ئیستەنبۆڵ هەڵکرا”.
کاتی گەیشتنی بارزانی و شاندی هەرێمی کوردستان، شاندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پێشوازییان لێ کردن و بۆ یەکەمجار ئاڵای کوردستان لە فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتیی ئەتاتورک هەڵکرا، پاش ئەو دیدارە فەرمیی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرکۆماری تورکیا کۆ بووەوە، هەتا هەردوولا لەسەر ئامانجێکی ڕوون بۆ گەیشتن بە هاوپەیمانییەکی ڕوون لە نێوانیان گفتوگۆیان كردووە، ئەمرۆش 27ی 2ی 2017 بارزانی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆبۆیەوە”.