‌به‌رپرسانى دۆرتمۆند به‌ یه‌كجارى داهاتووى هالاند یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه‌

به‌رپرسانى یانه‌ى بوروسیا دۆرتمۆند به‌ یه‌كجارى داهاتووى ئیرلینگ هالاندى نه‌رویجى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌یان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێت 1000 جار وتومانه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ وه‌رزى داهاتوو له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام ده‌بێت.
زۆرێك له‌ سه‌رچاوه‌كان ناوى هالاند ده‌به‌ستنه‌وه‌ به‌ یانه‌كانى چێڵسى  وبایرن میونخ و ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌.
ڕۆژنامه‌ى بێڵدى ئه‌ڵمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ كه‌ به‌رپرسانى یانه‌ زه‌رپۆشه‌كه‌ى ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ كه‌ بێگومان هالاند بۆ وه‌رزى داهاتووش له‌گه‌ڵیان ده‌بێت و هیچ هۆكارێك نییه‌ تا ئه‌وه‌ى یانه‌كه‌ جێبهێڵێت .
Back to top button