ئه‌مڕۆ مووچه‌ی زۆرترین وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ لێبڕین و ئه‌مڕۆش زۆرترین وه‌زاره‌ت و ده‌ستكه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه‌ پێشتر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تیایدا هاتووه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29ی ته‌مموزی 2021، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، وه‌زاره‌تی پلاندانان، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و وه‌زاره‌تی كاره‌با، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ژینگه‌، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ده‌زگای مین دابه‌شده‌كرێت.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 1ی ئابی 2021، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و خانه‌نشینی سه‌ربازی دابه‌ش ده‌كرێت.

 

Back to top button