تابلۆی ئۆتۆمبێل لە هەرێم و عێراق یەکدەخرێت و شێوەی دەبێت بە ئەڵمانی و ژمارەکانی بە ئینگلیزی

هاتوچۆى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ هەرێم و عێراق لەسەر گۆڕینى تابلۆ و یەکخستنى ژمارەى ئۆتۆمبێل رێککەوتون. دەشڵێت: تابلۆى ئۆتۆمبێلەکانى چوار پارێزگاکەى هەرێم کورتکراوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: هەرێمی كوردستان و عێراق لەسەر گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل رێككەوتوون بۆ یەكخستنی ژمارەی ئۆتۆمبێل لەعێراق و هەرێمی كوردستان.

دەشڵێت: دیزایینمان گۆڕیوە و ناوی پارێزگاکان لەسەر تابلۆ نییە، لە جێگای ئەوە (پیت) دادەنرێت.

لەبارەى تابلۆى ئۆتۆمبێلەکانى هەرێم، ئاشکرایکردووە، تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان كورتكراوەی حكومەتی هەرێمی كورستانی لەسەر دەبێت.

Back to top button