سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییانی تیمی هه‌لیكۆپته‌ره سه‌ربازییه عێراقییه‌كه ده‌كات
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییانی تیمی هه‌لیكۆپته‌ره سه‌ربازییه عێراقییه‌كه ده‌كات كه به‌ره‌به‌یانی لەنزیك قەزای دووزخورماتوو له پارێزگای سەڵاحەددین كەوتۆتە خوارەوەو بەهۆیەوە تیمی فڕۆكەكە كە پێنج كەس بوونە گیانیان لەدەستدا.
له تويتێكدا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،له‌په‌ڕه‌ى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمهڵامهڵايهتى تويته‌ر نووسيوويه‌تى:” پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خێزان و که‌سوکاری تیمی ئه‌و هیلیکۆپتهره سه‌ربازییه عێراقییه و سوپای عێراق ده‌که‌م که به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی ئامرلی له ئه‌رکێکی جه‌نگیدا تێکشکا و هه‌ر پێنچ ئه‌ندامی تیمه‌که‌ی گیانیان سپارد.
راشیدهگهێنێت: هاوبه‌شی خه‌میانم، خوای مه‌زن گیانیان شاد بکات.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خێزان و که‌سوکاری تیمی ئه‌و هیلیکۆپتهره سه‌ربازییه عیراقییه و سوپای عیراق ده‌که‌م که به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی ئامرلی له ئه‌رکێکی جه‌نگیدا تێکشکا و هه‌ر پێنچ ئه‌ندامی تیمه‌که‌ی گیانیان سپارد. هاوبه‌شی خه‌میانم، خوای مه‌زن گیانیان شاد بکات.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) July 29, 2021