ميديايى يه‌كێتى : ئەو ڕێڕەوە راست دهكەينەوە كە لە ماوەی رابردوودا ئیدارەی لە دەڤەری سلێمانی تووشی داهێزران كردبوو
ئامانجی گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی سلێمانی له‌لايه‌ن میدیای فەرمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ خه‌ڵكى ڕوون ده‌كرێته‌وه و ده‌لێن :” دەمانەوێت ئەو ڕێڕەوە راست بكەنەوە كە لە ماوەی رابردوودا ئیدارەی لە دەڤەری سلێمانی تووشی داهێزران كردبوو.
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، 29-7-2021، ماڵپەڕی فەرمیی یەكێتی له وتارێكدا بە ناونیشانی (راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی ئیداره) بڵاو كردۆته‌وه و نووسيوويه‌تى، یەكێتی حزبێكی حكومڕانه، ده‌بێت میتۆدی كاری حزبی و خیتابه ئیعلامییهكهشی میتۆدێكی حكومڕانانه بێت، چونكه خیتابێك كه هه‌ر به میتۆدی ره‌خنه و له‌هجه‌ی ئۆپۆزسیۆن بوون بێت بۆ حزبێكی فه‌رمانڕه‌وا و شه‌ریك له ئیداره تاسه‌ر جائیز و مومكین نییه، له كاتێكدا یه‌كێتی پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه شه‌ریك و پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كیی حكومه‌ته، دیاره شه‌راكه‌ت له حكومڕانیش ته‌نها ئیمتیازات نییه بۆ كاره‌كته‌ره‌كانی بواری ئیداره، به‌ڵكوو جێبه‌جێكردنی ئه‌ركیشه كه ره‌نگه ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه پراكتیكییه‌كان بارته‌قای حزبێكی فه‌رمانڕه‌وا نه‌بێت، ئه‌وا هێز و سه‌نگ و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حزبه له كایه ئیدارییهكهشدا دابه‌زێت و له‌كایه حزبییهكهشدا له پاشه‌كشه بدات“.
له‌نێو وتاره‌كه هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش كراوه كه، بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی قوباد تاڵه‌بانی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و زنجیره گۆڕانكارییه‌ی كه ده‌ستی پێكردووه له كایه‌كانی كارگێڕیدا، چ بۆ رێكخستنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی یاسا و هه‌ستكردن به هاووڵاتیبوون له به‌رامبه‌ر یاسا و كۆكردنه‌وه‌ی دۆخی شپرزه له زۆر بواری ئیداریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی تر و چه‌ند هه‌نگاوێكی عه‌مه‌لی كه ئێستا بێگومان بۆته هۆی بێزاربوونی هه‌ندێك ناوه‌ند و مایه‌ی مشتومڕه، به‌ڵام به گشتی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه پێی دڵخۆشن، چونكه گومانی تێدا نییه ژماره‌یه‌كی كه‌م له كه‌سانی به‌رژه‌وه‌ندیخواز له چاكسازیی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، به‌ڵام ئه‌نجامی چاكسازیی ئه‌گه‌ر به میتۆده راسته‌كه كاری له‌سه‌ر بكرێت، زۆرینه‌ی هاووڵاتیان به حزبی و ناحزبییهكانیشهوه لێی سوودمه‌ند ده‌بن و ئه‌مه‌ش ئه‌ركی نوێنه‌رانی حزبێكی حكومڕانه له‌وه‌ی كه خزمه‌تگوزاریی و كێبڕكێی ته‌نده‌ر و بواری بازرگانی قۆرغ نه‌كرێت و بۆ هه‌مووان بێت و هێزی چه‌كدار ئه‌ركی پاراستنی ئه‌منییه‌ت له ئه‌ستۆ بگرێت و ده‌ست له كایه‌ی سیاسی و بازاڕ وه‌رنه‌دات، واته هاووڵاتییان له هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگ و چین و توێژه‌كان له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌كسان بن”.
لە بەشێكی دیكەی نووسینەكە هاتووه: “ده‌شێت ئه‌م هه‌نگاو و بڕیار و جووڵه گه‌رموگوڕه به ئاراسته‌ی راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێك بێت كه ئیداره‌ی له‌م زۆنه‌دا تووشی داهێزران كردبوو. به‌دیوێكی تردا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌زگا حكومییه جێبه‌جێكاره‌كان ده‌بێت كه به گوێره‌ی یاسا و رێنماییه‌كان كار بكه‌ن و هی هه‌مووان بن و هه‌ست به دڵنیایی بكه‌ن له‌وه‌ی كه‌س ناتوانێت به ره‌مه‌كی و چاوسووركردنه‌وه و به‌ده‌ر له یاسا بڕیاریان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت”.
له كۆتايى نووسينهكهشدا ئه‌وه دوپاتكراوهكه لەمەودوا ده‌نگی كاره‌كته‌ره‌كانی نێو كایه‌ی فهرمانڕهواییش له به‌رامبه‌ر هه‌ر گرووپ و ده‌سته و تاقمێك زوڵاڵتر ده‌بێت و ده‌توانن جه‌سوورانه‌تر پێداگریی له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی له كۆی كایه‌كاندا بكه‌ن كه له‌و رێوشوێنی راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وه ئیدارییه‌دا، هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان سوودمه‌ند ده‌بن، جگه له‌و كه‌مینه‌یه‌ی كه نانیان له بازاڕی شێواودایه”.