ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی فەرمانی گرتنى بۆ ده‌رچوو
میدیای فەرمیی یەکێتی ئاشكراى ده‌كات كه، فەرمانی گرتن بۆ ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لايه‌ن دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی له سلێمانی ده‌رچووه .
پی ی‌و کەی میدیا كه ماڵپه‌رى فەرمیی یەکێتی نيشتيمانى كوردستانه رايگه‌ياند، دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی له سلێمانی، بڕیاریدا به ده‌ستگیركردنی د. میران محه‌مه‌د عه‌باس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێشووی ته‌ندروستیی سلێمانی، به‌پێی مادده‌ی 15 له یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلانی له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و سپیكردنه‌وه‌ی چه‌ك و خه‌رجكردنی چه‌كی به‌ڵێنده‌ران، كه شیاوی خه‌رجكردن نه‌بووه و چه‌كی بازاڕ بووه، كه به‌نیوه قیمه‌ت یان كه‌متر له قیمه‌تی خۆی كڕدراوهتهوه و دواتر به نه‌قدی (نه‌ختینه) خه‌رجكراوه، به پشتگیریی تۆمه‌تباری ناوبراو.
هەر بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگا كه بۆ د.ميران محه‌مه‌د ده‌رچووه “بەپێی یاسا ستەمكارە بەتاوان هەژماردەكرێتو بەكارهێنانی دەسەڵاتو پۆستە بۆ بەدەستهێنانی سودو بەرژەوەندیی نایاسایی (كسب غیر مشروع)”.