ئیمارات وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکات
ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهیری، کونسوڵی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وڵاتەکەی وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێم دەکات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەباى حكومهتى ههرێمى كوردستان، ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهیری کونسوڵی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، لە سەردانێکدا بۆ وەزارەتی کارەبا رایگەیاندووە “هەندێک لە کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی دەیانەوێت لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن و لە رێگەی وزەی خۆرەوە کارەبا بەرهەم بێنن”.
له راگهيێندراوهكهى وهزارهتى كارهبا ئاماژە بەوەشکراوە “کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، ئامادەیی وەزارەتی بۆ بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی ئیمارات لە کەرتی کارەبای هەرێم دەربڕی”.
وەزارەتی کارەبا لە رێگەی وەبەرهێنانەوە 75 مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک بەرهەم دەهێنێت.
کونسوڵی ئیمارات، بە گرنگ نرخاندنی هەوڵەکانی بنیاتنانی ژێرخانی کارەبای هەرێم رایگەیاندووە “جیاوازییەکی بەرچاو لە ئاستی پێدانی کارەبا لەنێوان هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق هەیە”.