وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى : بێ تۆماركردنی ناو له سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی، سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسین مه‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه، بێ تۆماركردنی ناو له سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی، سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسین مه‌كه‌ن.
له راگه‌يێندراوێكدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29/7/2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رايگه‌ياند،” بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێویستە ناوی خۆتان لە سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆمار بكەن لەرێگەی پۆڕتاڵ و ئەپڵیكەیشنی ( kurdvac).
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌شلێت،” بەبێ تۆماركردنی زانیاری پێشوەختە و بێ گەڕانەوەی نامەی رۆژ و رێكەوت و شوێنی وەرگرتنی ڤاکسین، سەردانی ناوەندەکانی وەرگرتنی ڤاكسین مەكەن، تا ئەو كاتەی لە رێگەی ژمارەی مۆبایلەكانتان (كۆڕەك یان ئاسیاسێڵ) نامەتان بۆ دێت و ئاگاداردەكرێنەوە.
لهراگهيێندراوهكه هه‌روه‌ها هاتووه، بەدەر لە سیستەمی نۆرە، سەنتەرەکان بەرپرس نین لە وەرنەگرتنی ڤاکسین و دروستبوونی قەرەباڵغی، هەموو سەنتەرەکان ئاگادارکراونەتەوە کە نابێت بەدەر لە رێنماییەكانی خۆتۆماركردنی پێشوەختە و گەڕانەوەی نۆرە ڤاکسین بدرێت.