نوورى حه‌مه‌ عه‌لى : په‌كه‌كه‌ شه‌ڕ به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشێ و ده‌یه‌وێ فیتنه‌ دروست بكا.

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی، وه‌ڵامی په‌كه‌كه ده‌داته‌وه‌ و ده‌لێ، په‌كه‌كه‌ شه‌ڕ به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشێ و ده‌یه‌وێ فیتنه‌ دروست بكا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29/7/2021، نووری حه‌مه‌عه‌لی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕايگه‌یاند: په‌كه‌كه‌ ده‌یه‌وێت فیتنه‌ له‌ كوردستان دروست بكات، ناچێته‌ خاكی باكووری كوردستان و له‌وێ شه‌ڕ بكات، كه‌چی لێره‌ هاتووه‌ پاساوی‌ به‌ توركیا داوه‌ و خاكی كوردستانی راده‌ستی توركیا كردووه.

نوورى حه‌مه‌ عه‌لى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كا، كه‌ په‌كه‌كه‌ پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید كردووه، كه‌چی ده‌یانه‌وێ درۆ و هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو و چه‌واشه‌كارانه‌ بڵاو بكه‌نه‌وه‌، ده‌بێ روون بێ بۆیان، له‌ باشووری كوردستان هه‌ڵه‌ بكه‌ن، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش لێیان قبووڵ ناكات، بۆیه‌ ده‌بێت “له‌ ‌سه‌رجه‌م بنكه‌ و باره‌گاكانی نزیك پێشمه‌رگه‌ بكشێنه‌وه‌ و ده‌ستی داگیركه‌ر نه‌گرن و رایانكێشن بۆ ناو خاكی كوردستان، ئه‌وان پێشمه‌رگه‌یان شه‌هید كردووه‌ و ده‌یانه‌وێ ئێمه‌ خه‌تابار بكه‌ن.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی، كه‌ بۆ باسنيوز قسه‌ى كردووه‌ گوتووشيه‌تى: په‌كه‌كه‌ سوودی له‌ ناكۆكیی حزبه‌كانی باشووری كوردستان وه‌رگرتووه،‌ به ‌ئاره‌زوی خۆیان له‌ناو شاره‌كان چالاكی ده‌كه‌ن و بنكه ‌و باره‌گا له‌ سنووره‌كان داده‌نێن، بازگه‌ داده‌نێن و سه‌رانه‌ له‌ خه‌ڵك وه‌رده‌گرن

Back to top button