بەیان سامی: به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا گرنگ و پڕ بایه‌خه
به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتن، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا قبووڵی نه‌كردووه، كۆمه‌ك و هاوكاری راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات و رایگه‌یاندووه، هه‌رچی هه‌بێت له رێی به‌غداوه ده‌ینێرین. گوتیشی: به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا گرنگ و پڕ بایه‌خه.
گوتی: زۆر گرنگه شاندی هه‌رێم به‌شداری دانووستانی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا بێت و ماوه‌ی یه‌ك ساڵه پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چوار خولی هه‌بووه. شاندی هه‌رێم له هه‌ر چواریاندا به‌شدار بوون.
هه‌روه‌ها گوتی: گرنگه را و ده‌نگی هه‌رێمی كوردستان ببیسترێت و ئێمه به‌شێكین له عێراق و بۆچوون و رای خۆی هه‌یه.
روونیشیكرده‌وه، ته‌نیا حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری پرۆسه‌كه بوون و ئێمه‌ش وه‌ك به‌شێك له شاندی عێراقیی به‌شدار بووین و ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ده‌زانن ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و جیاوازی نێوان هه‌رێم و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق چۆنه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به هاوكاری ئه‌مه‌ریكا هه‌یه له رووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.
به‌یان سامی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: ئێمه داوامان كردووه، پێداویستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنامان بۆ دابین بكه‌ن. ئێمه ده‌زانین هه‌موو هاوكارییه‌كی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان یان له رێی به‌غداوه‌یه یاخود له رێی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌یه، شتی كه‌م راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه هه‌رێم، به‌ڵام ئێمه له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت هاوكاری هه‌رێم بكرێت.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له واشنتن، ئاشكرایكرد، ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا قبوڵی نه‌كردووه راسته‌وخۆ شت بنێرێت بۆ كوردستان، ئه‌وان وتوویانه هه‌موو شت له رێی به‌غداوه ره‌وانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه وتوومانه باشه له به‌غداوه ده‌ینێرن، با دره‌نگ نه‌گات و له رێگه‌دا ون نه‌بێت. ئه‌وانیش وتویانه هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و كۆمه‌كه‌ی ره‌وانه ده‌كرێت له كاتی خۆیدا بگاته هه‌رێم.
س:k24