مەسرور بارزانی لە تویتەر وەڵامی پرسیاری كچە كوردێك دەداتەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) وەڵامی پرسیاری كچە كوردێكی دەداتەوە کەپرسیارێکی ئاراستەی کردبوو.

واڵا كوردی ئەو کچە کوردەیە کە لە ڕێگەی تویتەرەوە پرسیارێكی ئاراستەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان كردبوو، تیایدا نووسیبووی بەرێز سەرۆک وەزیران، سوپاس بۆ ئەوەی بەردەوام گوێ لە کێشەکانی گەنجانی کوردستان دەگری، ئێمە وەک گەنجان کە لە سەردەمی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوودا گەورە بووین، بە لامانەوە سەختە لە سیستەمی کاغەزی و نامەی دەستی فەرمانگەکانی کوردستان تێبگەین و لەگەڵ ئەم سیستەمە هەڵکەین، بەڕێز سەرۆک وەزیران، سوپاستان دەکەم ئەگەر پەیامەکەم لەبەرچاو بگرن و پاڵپشتی گەنجانی کوردستان بکەن.”

دوای پرسیارەکەی واڵا کوردی، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە وەڵامیدا هەر لەرێگای تویتەرەوە بۆی نووسیوە :” واڵا خان، تیمەکەم لە پەیوەندیدا دەبن. من پابەندم بە پاڵپشتیکردنی گەنجان بۆ ئەوەی کەرەستەی پێویستیان لەبەردەست بێت تا بتوانن تواناکانیان بەگەڕبخەن”.

مەسرور بارزانی،سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەروەها پێی گوتووە “من ئاگاداری بیرۆکراسیم، هەر بۆیەشە لەم کابینەیەدا و لە چوارچێوەی چاکسازییەکان، کار لە بواری خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان دەکەین. بەردەوام بە لەسەر ئەنجامدانی کاری باش.”

Back to top button