فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان سەركردەیەكی پەكەكەی كردە ئامانج
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری كۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستان ئۆتۆمبێلی سەركردەیەكی پەكەكە لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە كرایە ئامانج.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار راگەیاند ئەم ئێوارەیە لە دەوروبەری كۆبانێ ئۆتۆمبێلێكی سیڤیل كە ژنە بەرپرسێكی پەكەكەی تێدا بووە بە ناوی سۆزدار و بەرپرسی شاری كۆبانێی حزبەكەیە، لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە كراوەتە ئامانج.
ئۆتۆمبێلەكە لە نزیك گوندی قومشێی 25 كیلۆمەتری باشووری شاری كۆبانێ كراوەتە ئامانج و زیانی مرۆیی لێ كەوتووەتەوە.
بەپێی سەرچاوەكە كه بۆ باسنيوز قسهى كردووه، ئەو كەسانەی بە هۆی هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەوە بریندار بوون، ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی كۆبانێ كراون.